هاووڵاتییەک پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

10:23 - 25 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی چواڕشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولغەنی دەروێشی" خەڵکی ورمێ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە ماوەی ٧ مانگ پێش بەبێ بەڵگەی یاسایی و بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

عەبدولغەنی دەروێشی، لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا، لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو.