هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو لە مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٢ ساڵەی خەڵکی شاری مەهاباد، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ٦ی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی مەهابادی بە ناوی "عومەر محەممەد عەلی پوور"، کوڕی "محەممەد"، تەمەن ٦٢ ساڵ، خەڵکی گوندی "ئاڵبڵاغـ"ـی ئەو شارە، خۆی کوشت.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناوبراو خێزاندار و کوڕ و کچێکی هەبووە و سەرقاڵی جووتیاری بووە.