مەهاباد؛ کەماڵ ئەحمەدپوور بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا
00:12 - 28 خەزەڵوەر 2722
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی خەزەڵوەر، کەماڵ ئەحمەدپوور، کوڕی تاهیر، خەڵکی مەهاباد لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا و بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.
ئەم هاووڵاتییە ناڕازییە، لە شەقامی "مەنبەع"ی مەهاباد بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بەتوندی بریندار بوو و لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی "خومەینی"ی مەهاباد گیانی لەدەست دا.
تەرمی کەماڵ ئەحمەدپوور ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
کەماڵ ئەحمەدپوور خیزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.