مەهاباد؛ هاووڵاتییەکی ناڕازی بە تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەستدا

شەوی پێنجشەممە ۲۶ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "ئازاد حوسێن پوور" خەڵکی مەهاباد بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بەهۆی وێکەوتنی گوللەی جەنگی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها باسی لەوە کرد کە "ئازاد حوسێن پوور"، بەهۆی بەرکەوتنی گوللە لەلای پشتییەوە گیانی لەدەست داوە.

ڕۆژی هەینی ۲۷ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی "ئازاد حوسێن پوور" بە بەشداریی هەزاران کەس لە خەڵکی شار و دەوروبەر و بە دانی دروشمەکانی "نەمان بۆ دیکتاتۆر" و شەهید نامرن" لە گۆڕستانی ئەو شارە بەڕێوە چوو.