لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کامیارانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە

ئاژانسی کوردپا: لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران پاش دەسبەسەرکرانی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کامیارانی بە ناوی "پەریسا سەیفی" تەمەن ٣٠ ساڵ، پاش دەسبەسەرکرانی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، لە شوێنی کارەکەی لەو شارەدا دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی "پەریسا" هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.