لە حەوت مانگدا، نزیک به ٤٠٠ کرێکار لە کرماشان تووشی ڕووداوی کار بوونه

بەهۆی ڕووداوی کار لە پارێزگای کرماشان، لە ٧ مانگی ئەمساڵدا، ٣٩٢ کرێکار لەو پارێزگایە بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار.

بەڕێوەبەری پزیشکیی یاسایی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە، لە ٧ مانگی ئەمساڵدا، ٢٣ کرێکار لەو پارێزگایە بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست داوە.

سەلیم خانی بە بەرئاوردکردنی گیان لەدەستدانی کرێکاران بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو(٩٨)، ڕایگەیاندووە: ساڵی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوی کار ١٩ کرێکار گیانیان لەدەست دابوو کە بەنیسبەت ئەمساڵەوە، لە سەدا چوار زیادی کردووە."

بە وتەی ئەو بەرپرسە، لە ماوەی ئەو ٧ مانگەدا، سەرجەم ٣٩٢ کرێکار لە پارێزگای کرماشان بوونەتە تووشی ڕووداوی کار بوونە.