لاوێکی مەریوانی بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان دەسبەسەر کرا
20:46 - 4 خاکەلێوه 2720
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ٩٨، لاوێکی کورد بە ناوی "ڕەزا عوسمانی" خەڵکی شاری مەریوان، لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو لاوە کوردەیان بە تاوانی "هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان" دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە
هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام بووە.
لەو پێووەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد عوبیدی" خەڵکی مەریوان لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چوارشەممە سووری لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە هۆی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان، دەسبەسەر کرابوو.