لاوێکی تیکابی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

شەوی هەینی ١٠ی گەلاوێژ، لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی "سەعدون سوڵتانی" کوڕی "ئەمین"، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە خەڵکی گوندی "ئاڵەسەقڵ" و دانشتووی گەڕەکی قەرەناوی شاری  تیکاب بووە.

سەعدوون سوڵتانی لە ڕێگای خۆهەڵواسین بە سیمی کارەبا، کوتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.