شوانێک بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە خومپارەی سپای پاسداران لە سنووری پیرانشار گیانی لەدەست دا

ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕ، شوانێک بە ناوی "ڕەسووڵ باکەند" کوڕی "عەبدوڵڵا" خەڵکی گوندی "بازرگان" سەر بە شاری پیرانشار، بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە خومپارەی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا.

ئەو شوانە کوردە لە کاتی لەوڕاندنی مەڕ و ماڵات لە سنووری پیرانشار، بوو بە قوربانیی خومپارەکانی سپای پاسداران.

"ڕەسووڵ باکەند" خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.

تەرمی ئەو هاووڵاتییە لە شوێنی لەدایکبوونی ئەسپەردەی خاک کرا.