سێ کاسبکاری لاوی مەریوانی لەلایەن هەنگی سنوورییەوە دەسبەسەر کران

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانان، سێ کاسبکاری لاوی مەریوانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووریی ئەو شار، دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی مەریوان کران.

هەواڵنێری کوردپا لە مەریوان، شوناسی یەکێک لە کاسبکارە دەسبەسەرکراوەکانی بە ناوی "شادمان مەریوانی" ڕاگەیاند.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانی هەنگی سنووریی مەریوان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو سێ کاسبکارە لاوە، ئەوانیان ئازار و ئەشکەنجە داوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە شوناسی ئەو دوو کاسبکارەکەی دیکە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووەتەوە.