ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕ، سادق کەنعانی چالاکی سێنفیی مامۆستایانی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو چالاکە سێنفییەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگواستووە.
هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی کەنعانی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەو چالاکە سێنفییە، بێئاکام بووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی دژی سادق کەنعانی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
لەو پەیوەندییەدا، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕ "ئارام ئیبراهیمی" چالاکی سێنفیی مامۆستایانی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەتا ئێستا ٧ ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سنە و کەڵاتەرزان لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
"سادق کەنعانی، ئارام ئیبراهیمی، ڕەزا تەهماسبی، غەیاس نێعمەتی، سەلاح حاجیمیرزایی، محەممەدڕەزا مورادی و بێهزاد قەوامی"، شوناسی ئەو شەش مامۆستا دەسبەسەرکراوەی سنەن.