رێوڕەسمی ناشتنی تەرمی ئەستێرەی دنیای هونەر "تەها کەریمی" + وێنــە

17:36 - 10 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەمڕۆ هەینی تەرمی دەرهێنەری جوانەمەرگ تەهای کەریمی بەبەشداری شاعیران، ئەدیبان و هونەرمەندانی کورد لە گۆڕستانی سڵێمان بەگی شاری بانە ئەسپەردەی خاک کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی ١٠ی جۆزەردان تەرمی \"تەها کەریمی\" ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕ به‌هره‌ی دنیای هونه‌ر و ده‌رهێنه‌ری ناوداری کوردی خەڵکی شاری بانە لە نێو ئاپۆرای خەڵکدا لە گۆڕستانی سڵێمان بەگ ئەسپەردەی خاک کرا.

لەو رێوڕەسمی ناشتنی ئەو هونەرمەندە کوردەدا دەیان شاعیر و ئەدیبی کورد لە سەرجەم شارەکانی کوردستانەوە بەشدارییان کردبوو کە تەرمی ئەو دەرهێنەرە کوردەیان بە نیشانەی رێز گرتن لە مزگەوتی \"تەوحید\"ی شاری بانەوە هەتا گۆڕستانی سڵێمان بەگ لەسەر شان هەڵگرت.

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٨ی جۆزەردان تەها كەریمی دەرهێنەری كورد بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە شاری سلێمانی بووە قوربانی و هاوکات شۆفیری ئەو تاکسییەش کە ناوبراوی تێدابووە گیانی لەدەست دا.

ناوبراو لە ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی بڕوانامەی کارناسیی سینەمای لە زانکۆی تاران وەرگرتبوو و دواتر چەندین کورتەفیلمی وەک \"نان و نه‌وت\"، \"زریان\"، \"سەمای مروارییەکان\"، \"سنوری ژین\"، \"هەزار و یەک شەو\" و فیلمی درێژی وەک \"كوێستانی‌سپی\" و \"من به‌كرێگیراوی‌سپیم\"ی بەرهەم هێنا.
.
بەرهەمەکانی تەها کەریمی لەم ساڵانەی دواییدا، دەیان خەڵاتی خەڵاتی گرینگی سینەماییان پێبەخشرا.

فیلمی کوێستان قەندیل “کوێستانی قەندیل یەکەمین فیلمی درێژە کە دەرهێنەر تەها کەریمی کاری تێدا کردبێت و توانی لە گەورە فێستیڤاڵی فیلمی سینەمایی لە هیندستاندا بەشداری بکات.

ئەو سینەماکارە کوردە ئەو فیلمەی بەبەشداریی ١٢٠ ئەكتەری كورد (لە باشوور و باكور و رۆهەڵاتی كوردستان) و فارس و تورک و عەرەب لە شاری سلێمانی و دەوروبەری وێنە گرتبوو و چەندین هونەرمەندی بەناوبانگی وەک \"قوتبەدین سادقی، جۆمەرد قارەمان، عەینەدین مەریوانی، لەمیا حوسێن و كامەران رەئووف\" رۆڵیان تێدا بینیوە.

\" نەوت، شێرپەنجەی شارەكەمان \" خەڵاتی تایبەتی تەلەفیزیۆنی \"ئیدرل\"ی رۆمانی و خەڵاتی دووهەمین فێستیڤاڵی رەشی \"بەرلین\"ی وەرگرتووە و هەروەها لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئەلجزیرە لە قەتەر و فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی تاراندا نمایش كراوە.

تەهای كەریمی، ساڵی ١٩٧٦ لە بۆیەن سەر بە شاری بانە لەدایكبووە و كۆلێژی سینەما و شانۆی زانكۆی هونەری تارانی تەواو كردووە. لە ساڵی ١٩٩٧ یەكەمین كاری سینەمایی و دۆكیومنێتەری بەرهەمهێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێ‌ بووە و چەند خەڵاتێكی ناوخۆیی و دەرەوەی بەدەستهێناوە لە بواری دەرهێناندا.

\"13029.jpg\"

\"13033.jpg\"

\"13032.jpg\"

\"13034.jpg\"

\"13028.jpg\"

\"13030.jpg\"

\"13031.jpg\"

\"13015.jpg\"

\"13013.jpg\"

\"13019.jpg\"