دەستەی دادستانی کوردستان تریبووناڵ بەیانییەیەکی بڵاو کردەوە

10:25 - 11 رەزبەر 2720

دەستەی دادستانی "کوردستان تریبووناڵ" لە بەیانییەیەکدا داوای لە خەڵکی کوردستان کردووە کە بە هەر شێوەیەک کە لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە تووشی خەسار بوونە، داواکاریی خۆیان بۆ ئەم ڕێکخراوەیە بنێرن.

دەقی بەیانییەکە بەم شێوەیەیە:

خەڵکی بەڕێزی کوردستان!

لە ڕێگای ئەو بەیاننامەیە پێتان ڕادەگەیەنین کە لە ڕێککەوتی ١٠ی ڕەزبەری ١٣٩٩ بەرانبەر بە ١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ بە شێوەی فەرمی و بەپێی ژێهاتووییەکانی کە لە ئەساسنامەی کوردستان تریبووناڵدا بۆ دەستەی دادستانی دیاری کراوە، دەستەی دادستانی لێکۆڵینەوەکانی خۆی دەست پێدەکات.

بەو پێیە دەستەی دادستانی لە هەموو کەسایەتییە حقوقی و حەقیقییەکان کە پاش شۆڕشی گەلانی ئێران و لە ڕێکەوتی ٢٣/١١/١٣٥٧وە، بە هەر شێوەیەک تووشی خەسارە لە دەست سیاسەتە نامرۆڤییەکانی ئەم ڕێژیمە هاتوون، داوا دەکات که داواکاری (سکاڵا) یان شاهیدی خۆیان لەسەر تاوانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ ئیمەیلی کوردستان تریبووناڵ بنێرن.

جێگای ئاماژەیە کە هەر کەس خوازیار بێت، دەتوانێت بە پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری یان شاهیدی لە ڕێگای ئادرەسی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کوردستان تریبووناڵ پەیوەندی بگرێت.

داواکاری: تکایە ئەگەر بەڵگەیەکتان لە پەیوەندی بە تاوانەکان لەلایە، وێنەی بەڵگەکەش لەگەڵ داواکارییەکە بلکێنن و بۆمان بنێرن.

دەستەی دادستانی کوردستان تریبووناڵ