دەریا تاڵبانی بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا

16:50 - 28 رێبەندان 2720

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دەریا تاڵبانی"، کچی عەباس، بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا.

تۆمەتی وەپاڵدراوی دژی ئەو هاووڵاتییە، "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، ڕاگەیەندراوە.

دەریا تاڵبانی، ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕێبەندان، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی مەهاباد، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، کرابوو.