دوو هاووڵاتیی پیرانشاری بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ٨ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئیسماعیل حاجی عەبدوڵڵا" و "هاشم مورادی" خەڵکی گوندی "شیناوێـ"ـی شاری پیرانشار، پاش تەواوبوونی ماوەی قۆناغی لێپرسینەوەکەیان بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کران.

ئێوارەی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، ئیسماعیل حاجی عەبدوڵڵا لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "عەلی جۆڵا" بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

هەروەها کۆتاییەکانی مانگی خەزەڵوەر، هاشم مواردی پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان تۆمەتی وەپاڵدراوی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" ڕاگەیاندووە.