ڕۆژی شەممە ۷ی خەرمانانی ۱۴۰۵، دادگای پێداچوونەوەی ئینقلاب لە ورمێ، سزای ۲۹ کەس لە ٥۸ هاووڵاتیی کوردی پشتڕاست کردەوە کە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمێکی شایی لە ساڵی ۱۴۰۳ بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی هەڵپەڕکێی کوردی و هێماسازی بە جلوبەرگی خاکی و جامانە» دۆسییەیان بۆ کرابوویەوە. ئەم ۲۹ هاووڵاتییە پێشتر لە دادگای سەرەتاییدا بە پێبژاردنی سزادانی دارایی یان سێ مانگ بەندکران سزا درابوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ئەم دۆسییەیە سەرەتا بە فەرمانی داواکاری پیرانشار بۆ ٥۸ هاووڵاتی و لە یەکێک لە لقی لێپرسینەوەی دادگای ئینقلابی پیرانشار، بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی هەڵپەڕکێ و هێماگەری» پێکهێنرا و دۆسییەیان بۆ کرایەوە. لە قۆناغی سەرەتاییدا، ۲۹ کەس لەم هاووڵاتییانە بێتاوان ناسران و بەڵێننامەیان لێ وەرگیرا و ۲۹ کەسەکەی دیکە سزا دراون کە هەر کامەیان یان ۲۰ میلیۆن تمەن بخەنە سەر هەژماری دەوڵەت یان دەبێ، سێ مانگ بەندکرانەکەیان لە بەندیخانەدا بەسەر ببەن؛ ڕۆژی ڕابردووش ئەم سزایە لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێدا وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە. لە ئێستادا ئەم کەسانە دەیانەوێت ناڕەزایەتی بەرانبەر پشتڕاستکردنەوەی ئەم سزایەش دەرببڕن.
کوردپا لە بەفرانباری ۱۴۰۳دا ڕاپۆرتی دابوو کە ٥۸ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار، بەدوای هەڵپەڕکێ و شادی لە ڕێوڕەسمێکی هاوسەرگیریدا، بە فەرمانی «موجتەبا مەحموودی»، داواکاری پیرانشار، بانگی یەکێک لە لقەکانی لێپرسینەوەی دادگای پیرانشار کرابوون و دسۆییەیان بۆ کرابوویەوە. ئەم ٥۸ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی (هەڵپەڕکێ و هێماگەری)» لە ڕێوڕەسمێکی هاوسەرگیریدا و دوای بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی ڤیدیۆکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بانگی یەکێک لە لقەکانی لێپرسینەوەی دادگای ئینقلاب کرابون پیرانشار کرابوون و بڕیار بوو لە ڕۆژانی دواییدا تۆمەتەکەیان پێ ڕابگەیەنرێت.
لە درێژەدا، لە خەرمانانی ۱۴۰۴دا، سزای سەرەتاییی ئەم دۆسییەیە بۆ ۲۹ کەس لەم هاووڵاتییانە بە سێ مانگ بەندکران یان دانی ۲۰ میلیۆن تمەن سزادانی دارایی لە یەکێک لە لقەکانی دادگای ئینقلابی پیرانشاردا دەرچووبوو.
ناوى ئەم ٥۸ کەسە بەم شێوەیەی خوارەوەیە کە دوو کەسیان لە ئەندامانی بنەماڵەی گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار بە ناوەکانی «کۆمار دەرئوفتادە» و «ئەمیر فیراستیشاد»ن؛ ۱. عەبدوڵڵا شاربان، ۲. ئەنوەر تارە، ۳. چیا قاسمی، ۴. ئیسماعیل محەممەدی ئەرشەد، ۵. دیار مەحموودی، ۶. جەماڵ مەحموودی، ۷. شێخ محەممەد ماملی، ۸. بەهمەن چشتە، ۹. ئەبووبەکر حەسەنینژادی، ۱۰. ئومید محەممەدی، ۱۱. حسێن خەدیرپوور، ۱۲. ڕەسووڵ پیرۆتی، ۱۳. مەنسوور قادرزادە، ۱۴. یووسف محەممەدئەمینی کانی سێران، ۱۵. حەسەن ئیسماعیلی، ۱۶. مۆبین پاس، ۱۷. ئیبراهیم ئیسماعیلی، ۱۸. زانیار خزری، ۱۹. عەزیز خزری، ۲۰. بەدیع ئەحمەدزادە، ۲۱. محەممەدشەریف ئەمینی کانی سێران، ۲۲. محەممەد دەرئوفتادە، ۲۳. حەسەن دەرئوفتادە، ۲۴. عەلی دانشی، ۲۵. دیاکۆ مەحموودی، ۲۶. عەبدولڕەحمان سوارە، ۲۷. محەممەد داوەری، ۲۸. ئەحمەد عەبدوڵڵازادە، ۲۹. حەمزە زیباکەلام، ۳۰. شەریف یووسفی، ۳۱. ئومید چاوباز، ۳۲. مێهران کەریمی، ۳۳. ڕەحیم عەزیزی خێڵخانە، ۳۴. ئەبووبەکر ئێراندووست، ۳۵. محەممەد ڕەستگار، ۳۶. سەیدئومید قوڕەیشی، ۳۷. ئەمیر ڕەسووڵیانپوور دێشەمس، ۳۸. جەعفەر عەزیزی، ۳۹. عەبدولسەلام ئەمینی، ۴۰. ڕەحیم زەهرا، ۴۱. ئیبراهیم مەردانی، ۴۲. عومەر یووسفی، ۴۳. سەیدمەحموود ساڵحی، ۴۴. موراد ڕەسوول سەیدڕەسووڵی، ۴۵. حەسەن فەراستی شاد، ۴۶. تەبیب مودەڕسی، ۴۷. عادڵ دانشی، ۴۸. بایزید خزری، ۴۹. حەسەن ڕەسووڵزادە، ۵۰. کەماڵ کاکاڕەش، ۵۱. خالید ئەحمەدزادە، ۵۲. کامیار خزری، ۵۳. ئارمان ڕەحمانیپوور، ۵۴. حەسەن چەمەنی، ۵۵. محەممەد ڕەسووڵپوور، ۵۶. سدیق کەریمی، ۵۷. ئەلیاس محەممەدی، ۵۸. میکائیل ئەحمەدزادە.



-1280x720-640x360.png)

