دوو هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "دێوەزناو"ی شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حەوتووی ڕابروو، هێزە ئیتلاعاتییەکان دوو هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی "هەیبەت ئەمینی ‌زادە" کوڕی "فەرەیدوون" و "قادر مەجیدپوور" کوڕی "حەمدوڵڵا"یان دەسبەسەر کرد.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە گوندی دێوەزناو و دەسبەسەرکردنی ناوبراوان، بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردنیان و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەستدا نییە.