حیزبوڵڵای كرماشان پێش بە دەنگی هونەرمەندانی ناوداری مۆسیقای كوردی دەگرێت
22:00 - 20 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: ماڵپەڕی كرماشان پۆست بڵاوی كردەوە، گرووپی بەناو \"حیزبوڵڵای كرماشان\" لە بەیاننامەیەكدا وێڕای خەوشدار كردنی لایەنی هونەریی و كەسایەتیی حەسەن زیرەك و مەزهەر خالقی، رایگەیاندووە، پێش بە بڵاوبوونەوەی دەنگی ئەو دوو هونەرمەندە دەگرێت.
پاش بڵاوبوونەوەی وتووێژی بەشی مۆسیقای شەبەكەی زاگرووسی كرماشان لەگەڵ بڵاڤۆكی غەرب (ئۆرگانی فەرمیی حیزبی \"توسعە\"ی كرماشان) گرووپی بەناو \"حیزبوڵڵای كرماشان\" دژكردەوەی نیشان داوە و رایگەیاندووە: \"حەسەن زیرەك سەر بە حكوومەتی پەهلەوی بووە و گۆرانییەكانیی بەدرەوشتین و خەڵك بۆ شەراب خواردنەوە هان دەدەن و \"مەزهەر خالقی و ناسر رەزازی\"ش هاوڕیزی حەسەن زیرەكن و حیزبوڵڵا لە بەرامبەر بڵاو بوونەوەی دەنگی ئەو كەسانەدا هەڵوێستی توندی دەبێت\".
پەرچەكرداری توندی ئەو گرووپە لە هەمبەر لێدوانی بەشی مۆسیقای شەبەكی زاگرۆس پاش ئەوە هاتووە، كە رایگەیاندبوو بە تەمای وەرگرتنی مۆڵەتی هێندێ لە ئاهەنگ و گۆرانییەكانی \"حەسەن زیرەك و مەزهەر خالقی\"ن هەتا بڵاو بكرێنەوە.
كرماشان پۆست نووسیویە، لە درێژەی هۆشداری گرووپی بەناو حیزبوڵڵادا هاتووە: \"ماوەیەكە دەنگ و رەنگی كرماشان دەستی داوەتە تەبلیغ و پەرەدان بە بەرنامەگەلی مۆسیقای تێكەڵ بە هەڵپەڕكێی كوردی، ئەمە لە حاڵێك دایە بەپێی فەتوای \"سەرچاوە مەزنەكانی تەقلید\" هەرچەشنە هەڵپەڕكێیەكی پیاوانە و تەنانەت ناوچەییش قەدەغەیە و گوناح و تاوانە\".
هەر لەم پێوەندییەدا لێپرسراوی گشتیی دەنگ و رەنگی پارێزگای كرماشان لە لێدوانێكدا لەگەڵ هەواڵدەریی میهر وتوویەتی: \"بڵاوبوونەوەی مۆسیقای پێچەوانەی شەرع قەدەغەیە و بە توندی لەگەڵی بەروڕوو دەبێنەوە\".
هادی شەریفی ئاماژەی بەوەش داوە \"هێندێ مۆسیقا هی سەردەمی حكوومەتی پەهلەوین و خەڵك خوازیارە كەلە دەنگ و رەنگەوە بڵاو بكرێنەوە، بەڵام هەڵێنجراوی ئۆلگووی پێشوون و ئێمە بە هیچ شێوەیەك ئیزن نادەین بڵاو بكرێنەوە\".
هەڵوێستی لێپرسراوانی دەنگ و رەنگی كرماشان و گرووپی بەناو \"حیزبوڵڵای كرماشان\" لە هەمبەر كەسایەتی و لایەنی هونەریی حەسەن زیرەك و مەزهەر خالقی دوو سیمای ناودار و ناسراوی گۆرانی مۆسیقای كوردی لە كاتێك دایە كە دوو دەنگی رەسەن و هەرمانن و لەناو خەڵك خاوەن لایەنگر و خزازیاری زۆریان هەیە و لە پەرەدان بە مۆسیقا و گۆرانیی كوردیدا جێگا و پێگەیەكی بەرز و دیاریان هەیە.