تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتشی تورکیە لە سنووری چاڵدێران، گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند

ڕۆژی هەینی ٢٠ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتشی تورکیە لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دا.

هێزەکانی ئەرتشی تورکیە ئەو کۆڵبەرە کوردەیان لە گوندی "گوڵ" سەر بە بەخشی "دەشتەکـ"ـی چاڵدێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕ، سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "حیکمەت ئەحـمەدی" کوڕی "سدیق" خەڵکی گوندی "کوران"، "شەمزین ئەحمەدی" کوڕی "حاکم" خەڵکی گوندی "کوران و "ڕەوشەن جەهانگیری" کوڕی "فازڵ" خەڵکی گوندی "سین ئاوا"ی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بەسەختی پێکرابوون.