تەقینەوەیەکی بەهێز لە هۆڵی شایی مانگەشەوی سەقز، چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
ئاژانسی کوردپا: تەقینەوەی گاز لە هۆڵی "مانگەشەو"ی سەقز، ١١ کوژراو و ٤٥ برینداری بەدواوە بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی پێنجشەممە، ١٤ی سەرماوەز، تەقینەوەی گاز لە هۆڵی "مانگەشەو"ی سەقز، ئەو شاییەی کرد بە شیوەن.
ئەو ڕووداوە لە کاتی نانخواردن و لە شوێنی نانخواردندا ڕوویداوە و بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکانی سەقز، "پچڕانی سۆندەی گاز" هۆکاری تەقینەوەکە بووە.
هەتا ئێستا شوناسی ١٠ کەس لە کوژراوانی ئەو ڕووداوە ڕوون بووەتەوە و شوناسی کوژراوێک ناڕوونە.
ئەو هاووڵاتییانە کە گیانیان لەدەست داوە و شوناسیان ڕوونە، بریتین لە:
١_ مونا حەسەنپوور تەمەن ٣ ساڵ
٢_ مەنیژە ڕەحمانی تەمەن ٤٥ ساڵ
٣_ ماهان بارامی تەمەن ٥ ساڵ
٤_ ئارشام ڕەسووڵی تەمەن ٤ ساڵ
٥_ شەریف ڕەزایی تەمەن ٧٠ ساڵ
٦_ سووژین قادرزادە تەمەن ٥ ساڵ
٧_ هێژین تەمەن ٤ ساڵ
٨_ سەعادەت عەلیزادە
٩_ ئایشە مەحموودی
١٠_ هاجەر پەسەندی.
هەروەها ژمارەیەک لە برینداربووەکانی ئەو ڕووداوە بریتین لە:
١_ مەنیژە ئەحمەدی تەمەن ٤٧ ساڵ
٢_ ئیبراهیم فاتمی
٣_ پەریزاد ئەحمەدی
٤_ ڕەحیم کەریمی
٥_ فەریبا سەعیدی
٦_ ئامینە عارفی
٧_ عوسمان بارامی
٨_ شادی خوایی
٩_ عەزیم عەبادی
١٠_ تاهیر ڕەشیدی
١١_ نەسرین فاتمی
١٢_ فەرزانە مستەفایی
١٣_ مستەفا ئەحمەدزاد.
١٤_ عوسمان حەسەنپوور
١٥_ سومەیە ساڵحی.