تەرمی "ئەسعەد سەیدانی‌فەرد"، سێیەمین کۆڵبەری ونبووی خەڵکی باوان لە تورکیە دۆزرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان تەرمی "ئەسعەد سەیدانی‌فرد" سێیەمین کۆڵبەری ونبووی خەڵکی گوندی "باوانـ"ـی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، پاش ١٥٨ ڕۆژ لە بەرزاییەکانی گوندی "گەڵێشمـ"ـی تورکیە دۆزرایەوە.

ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان، تەرمی "بەهلوول سەیدانی‌فەر" دووەمین کۆڵبەری ونبوو لە بەفر، خەڵکی گوندی "باوانـ"ـی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە بەرزاییەکانی گوندی "گەلێشم" لە تورکیە دۆزرابووەوە.

هەروەها ڕۆژی شەممە ١٧ی بانەمەڕ، تەرمی "بارزان مەهینی" کوڕی شەوکەت، یەکێک لەو سێ کۆڵبەرەی گوندی "باوانـ"ـی ناوچەی "مەرگەوەڕ"ی ورمێ، پاش ١١٤ ڕۆژ لە خاکی تورکیە لە گوندی "گەلێشمـ"ـی ئەو وڵاتە دۆزرابووەوە.

ئەو سێ کۆڵبەرە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠، لە بەرزاییەکانی نێوان ورمێ و وڵاتی تورکیه لەنێو بەفر و کڕێوەدا ون ببوون.