بەهمەن مەحموودی‌ئازەر بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژ، بەهمەن مەحموودی‌ئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە هەتا کاتیی دادگاییەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژ، ئەو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، ڕەوانەی زیندانی شنۆ، کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێراگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ، بەهمەن مەحموودی‌ئازەر بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتیی ورمێ کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" تۆمەتبار کردبوو.