بێ‌رێزیی هێزە ئەمنییەكان بە بنەماڵەی ئەنوەر حوسێن پەناهی

13:45 - 13 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: هیزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی شارستانی دێولان چوونەتە ماڵی باوكی ئەنوەر حوسێن پەناهی و ئەو بنەماڵەیەیان خستۆتەژێر لێكۆڵینەوە و بێ‌رێزی پێكردن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێكەوتی ١٢‌ی رەزبەر ماڵی محەمەد حوسێن پەناهی لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و بەسیجیەكانی شارستانی دێولانەوە پشكێندراوە.

دەگوترێت، هێزە ئەمنیەتییەكان وێڕای بێ‌رێزی بە بنەماڵەی حوسێن پەناهی، بە دایكی ئەنوەرشیان وتووە:\" ئێوە بنەماڵەیەكی و دەبێ‌ئەو بەڵایانە بەسەرتان بێت\".

لەو بارەیەوە كەمپەینی بەرگری لەزیندانیانی سیاسی و مەدەنی بلاوی کردۆتەوە، ئەندامانی ئەو بنەماڵەیەش خراونەتە ژێر لێپێچینەوە و تەنانەت هەڕەشەشیان لێكراوە.

\"22452.jpg\"
ئەنوەر حوسێن پەناهی دوای تەواو كردنی حوكمەكەی ئازاد و بۆ شاری تاران دوور خرایەوە
ئەنوەر حوسێن پەناهی ساڵی ١٣٨٦ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرا و حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپا، دواتر لە ئەنجامی ئێعترازی ناوبراو و شاری ناوەندەكانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ ئەو حوكمە لەسێدارەوە كرا بە شەش ساڵ زیندان.

حوسێن پەناهی دوای تەواو كردنی حوكمەكەی ئازاد و بۆ شاری تاران دوور خرایەوە.

بنەماڵەی ئەنوەر حوسێن پەناهی لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا زۆرترین زەخت و گوشاریان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە لەسەر بووە.

ئەو بنەماڵەیە لە چەندین نامەی جیاجیادا داوایان لە ئەحمەد شەهید، رێكخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ، رێكخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور و ... كردبوو كە داواو لەحكوومەتی ئێران بكەن فشارەكانیان بۆ سەر ئەوان( بنەماڵەی حوسێن پەناهی) كەم بكەنەوە.