برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە بانە و سەردەشت

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم ڕەسووڵیان" خەڵکی گوندی "گروێسـ"ـی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە بە سەختی پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، پاش بەرکەوتنی گوللە بەر لاقی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندیی دەرمانی  لە شاری سلێمانی سەر بە هەرێمی کوردستان کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٧ی رەزبەر، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "رەحیم ئیرجی" خەڵکی گوندی "قوروە_دەرە"ی شاری سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە سەختی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، هەنووکە لە ناوەندی دەرمانی شاری بانە، لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.