ئانیسا جەعفەری‌مێهر، لە شاری شاباد دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەز، چالاکێکی فەرهەنگی بە ناوی "ئانیسا جەعفەری ‌مێهر" تەمەن ٢٧ ساڵ، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە فەرهەنگییە و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.

کەرەستەی کەسیی ئەو چالاکە فەرهەنگییە وەکوو، لەپ‌تاپ، موبایل و هەندێک کەرەستەی دیکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستی بە سەرداگیراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ساڵی ٩٨، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو چالاکە فەرهەنگییە کوردەیان لە شاری شاباد دەسبەسەر کرد.

"ئانیسا جەعفەری مێهر"، خوێندکاری قۆناغی کارناسیی باڵای بەشی زمانناسیی زانکۆی کوردستانه.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو چالاکە فەرهەنگییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.