شەممە، ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

مافی مرۆڤ

ئیتلاعاتی سنە ئاوەکانی چیای ئاویەر زەوت دەکات

لە حاڵێکدا کە دانیشتوانی ئوستانی کوردستان بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی بارینی باران و ئاوی بەنداوەکانی ئەو ئوستانە، لە کەمیی ئاو دەناڵێنن، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنه لە هەوڵی قەتیزکردنەوەی ئاوە ژێر زەوییەکانی چیای ئاویەر دایە.

١٦ی گوڵانی ٢٧١٥
کوردستان

بڕیاری مانگرتنی مامۆستایان، بانگهێشتکرانی ٦٠ مامۆستای لە بۆکان لێکەوتوە

٦٠ مامۆستای کورد لە شاری بۆکان بەهۆی راگەیاندنی مانگرتنی گشتیی فەرهەنگیان لە کوردستان و ئێران، لەلایەن ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کران. بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە حاڵێکدا کە بڕیارە بۆ جارێکی دیکە مامۆستایانی کوردستان و ئێران،…

١٥ی گوڵانی ٢٧١٥
ئێران

وتەبێژی کانوونی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا

پاش تێپەڕینی یەک رۆژ لە بانگهێشت کردنی نێرگس محەممەدی چالاکی مافی مرۆڤ بۆ دادگای "ئینقلاب"، ئەو چالاکە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

١٥ی گوڵانی ٢٧١٥
ئێران

سەرەڕای فشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان، مامۆستایان ئامادەیی خۆپیشاندانیان تێدایە

کانوونی سینفیی مامۆستایانی ئێران لە بانگەوازێکدا داوایان لە مامۆستایان و فەرهەنگییانی ئێران و کوردستان کردووە کە بە مەبەستی دەستەبەرکردنی مافەکانیان مانگرتنی گشتی بەڕێوە بەرن.

١٥ی گوڵانی ٢٧١٥
کوردستان

ورمێ/ دوو هەواڵنێر لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە درانە بەر لێدان و سووکایەتییان پێ کرا

رۆژنامەنووسانی کورد و ئازەری، ناڕەزایەتییان لەهەمبەر لێدان و بێ‌حورمەتی کردن بە هەواڵنێرانی وەرزشیی یانەی "غەدیر"ی ورمێ لە سەروبەندی رۆژی جیهانی ئازادیی رۆژنامەگەریدا دەربڕیوە و نامەیەکی سەرئاوەڵاشیان روو لە فەرماندەی ئینتزامیی ئوستانی…

١٤ی گوڵانی ٢٧١٥
کوردستان

سەرما٨٠٠ میلیارد تمەن زیانی بە بەرهەمە کشت‌وکاڵییەکانی کوردستان گەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشت و کاڵ ئامار و رێژەی خەسارەتی بەرکەوتووی بە لەوەڕگە و باغاتەکانی کوردستان لەئەنجامی دابەزینی پلەکانی هەوا و ویشکەساڵییەوە لە دوو ئوستانی کوردستان بڵاو کردەوە.

١٤ی گوڵانی ٢٧١٥