ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، لاوێک بە ناوی «مەحموود پیلە» کوڕی کەماڵ و خەڵکی ئاوایی «گوێگجەلۆ»ی سەر بە شاری میاندواو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم لاوە کوردە ڕوون نەبووەتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە. هەروەها، ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنیەوە هەتا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پەیوەندی لەگەڵ کەسوکاری بێبەش کراوە.