هۆکاری سووتانی دارستانەکانی چیای شاهۆ تۆپباران راگەیەندراوە
دوو رۆژ لەمەوبەر دارستان و لەوەڕگەکانی چیای شاهۆ لەشارستانی سەوڵاوا لەئاگردا سووتان و هۆکاری ئەو ئەگرکەوتنەوەیە تۆپبارانی هێزە حکوومەتییەکان راگەیەندراوە.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
دوو رۆژ لەمەوبەر دارستان و لەوەڕگەکانی چیای شاهۆ لەشارستانی سەوڵاوا لەئاگردا سووتان و هۆکاری ئەو ئەگرکەوتنەوەیە تۆپبارانی هێزە حکوومەتییەکان راگەیەندراوە.
ئاگر کەوتنەوە کە زەنجیرە چیای شاهۆ لە ٦٠ کیلۆمیتری شاری سەوڵاوا بە خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.
رێکخراوی "جەیشوالعدل" لەبەیاننامەیەکدا کوژرانی زیاتر لە ١٠ کەس لە هێزەکانی هەنگی مەرزی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سنووری ئوستانی سیستان و بەلوچستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێرانی راگەیاندووە.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران گەڵاڵەی ئەمنیەتی کردنی ناوچە کوردنشینەکان بە تایبەت شاری شنۆ لەپارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایان توندتر کردووەتەوە.
دوای ١٤٤ رۆژ لە بێسەر وشوێن بوونی سامان نەسیم زیندانیی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، بۆ یەکەم جار لەرێگەی تەلەفوونەوە توانیویەتی پیوەندی بە بنەماڵکەیەوە بگرێت.
ژنێکی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێ لەلایەن مێردەکەیەوە بە زەبری چەکی " تاپڕ" کوژراوە.
چالاکێکی فەرهەنگی کوردی خەڵکی شاری بانە پاش چەند رۆژ دەستبەسەریی لەئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە دانانی وەسیقە ئازاد کراوە.
بەشێک لەچالاکانی سیاسی و فەرهەنگی شاری روانسەر بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.
چالاکانی مافی ژنان و ژینگەپارێزی لە شاری سنە، بۆ پشتیوانیی لە کێوی ئاویەر کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان وەرێخست.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لەبەیاننامەیەکدا وێڕای رەخنەی لە وتووێژە ئەتۆمییەکان رایگەیاندووە، لەماوەی دەسپێکی دانیشتنەکانەوە هەتا ئێستا شتێک بەناوی مافی مرۆڤ نەهاتووەتە بەرباس.