ئاژانسی کوردپا: شاری کرماشان بۆ یەکەم جار وەکوو خانەخوێ پێشوازی لە گرووپی موسیقی بووکە شووشەی "دیلان" ی سنە کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٢١ی خەرمانان، ساڵۆنی" ئینتزار" ی شاری کرماشان میونداریەتی کۆمەڵیک منداڵی کرد کە بۆ بەشداریی کردن لە کۆنسێرتێکدا لەوێ حوزووریان هەبوو.
بەرنامەی کۆنسێرتەکە لەلایەن گرووپی دیلان و بە بەشداری ٣٥ منداڵ و مێرمنداڵ کە تەمەنیان لە نێوان ٦هەتا ١٨ساڵان بوو بەرێوە چوو.

یەکێکی دیکە لە کارەکانی بەرنامەی گرووپی دیلان فێستیڤاڵی بووکە شووشە بوو، بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، ئەو بەرنامەیە شادی و خۆشی خستبوویە ناو دڵی کوردەوە.
ئەو کۆنسێرتە بە هاوکاری ئەنجومەنی موسیقی شاری کرماشان لە بەرەبەری کرانەوەیی قوتابخانەکان بەرێوە چووە.
گرووپی دیلان ماوەی ٧ساڵە دامەزراوە و هەتا ئێستا ٣٥ کۆنسێرتی بە زمانی کوردی و فارسی بەڕێوە بردووە.
ناسر ئەحمەدی بەرێوەبەری ئەو گرووپە لە وتووێژ لە گەڵ راگەیاندنەکان باسی لە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتێکی هاوشێوە لە شارەکانی روانسەر، جوانڕۆ، پاوە، سەلاسیباوەجانی، ئیسلامئاوا و سەرپێلزەهاو کردووە.









