دووشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

بۆکان؛ جەعفەر موختاری‌فەر، چالاکی فەرهەنگیی کورد دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥، جەعفەر موختاری‌فەر، چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

بۆکان؛ عەلی زوڵفی، وێنەگر و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ "عەلی زوڵفی"، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، وێنەگر و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ بۆکان
کوردستان

بەندیخانەی ورمێ؛ زیاتر لە ٢ حەفتە دەسبەسەرکرانی کازیوە پەرویزنیا و بەردەوامیی نادیاریی دۆخی سەرەڕای کردنەوەی دۆسییە

٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ "کازیوە پەرویزنیا"، ژنی لاوی خەڵکی مەهاباد کە زیاتر لە دوو حەفتە لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە، دوای گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار و کردنەوەی دۆسییە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزراوە و لە کاتێکدا…

٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ بەندیخانەی ورمێ
کوردستان

سەردەشت؛ ٣٩ ساڵ دوای بۆردومانی کیمیایی شارێکی مەدەنی و دادپەروەریی نیوەچڵ

٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ ئەمڕۆ، ٧ی پووشپەڕ، ساڵیادی بۆردومانی کیمیایی سەردەشتە. هێرشێک لەلایەن ڕێژیمی بەعسی عێراقەوە بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبون کە لە ئەنجامیدا زیاتر لە ١٣٠ کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٨ هەزار کەسیش تووشی بەرکەوتنی کیمیایی…

٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ سەردەشت
کوردستان

بانە؛ ماردین ئەحەدی، لاوی کورد و سەربازی زۆرەملێ، لە تێکهەڵچوونەکەی بازگەی بانەدا کوژرا

٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا لە خاڵی پشکنین لەسەر ڕێگەی بانە بۆ سەقز کە بووە هۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی ٥ کەسی دیکە لە هێزە نیزامی و ئینتیزامییەکان، ڕاپۆرتەکان کە بەدەستی کوردپا…

٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ بانە
کوردستان

تاران؛ ڕێبوار مارابی، لاوی کوردی دەسبەسەرکراوی مانگی بەفرانبار، سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ "ڕێبوار مارابی"، لاوی تەمەن ٢٧ ساڵەی خەڵکی کامێران و دانیشتووی تاران، کە یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ بوو، سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی داسەپاوی بەسەردا سەپێندرا. ئەم سزایە لە قۆناغی…

٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ تاران
کوردستان

پیرانشار؛ سێ لاوی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی ٢ میلیاردی ئازاد کران؛ سەباح بێوارە، شەهرام و عێزەدین پەس‌و‌پیش

۷ی پووشپەڕی ۱۴۰۵؛ سێ لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی "عێزەدین پەس‌و‌پیش"، "شەهرام پەس‌و‌پیش" و "سەباح بێوارە" دوای چەندین مانگ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە، هەرکامەیان بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.

٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ پیرانشار
کوردستان

مەهاباد؛ جەلال عەلەوی دوای ١٠٠ ڕۆژ دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە، بە بارمتەی قورسی ١٠ میلیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا

٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥؛ دوای تێپەڕبوونی ١٠٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی "جەلال عەلەوی"، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد و چەند مانگ ناڕوونیی چارەنووسی، بە دانانی بارمتەی قورسی ١٠ میلیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ مەهاباد