۱۵ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵؛ لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوڵاتییەک بەناوەی «سیاوەش باپیر» خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. ئەو لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تا ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ۶ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵ بەبێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سیاوەش باپیر بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی بێئاکام بووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە کوردە ڕوون نەبووەتەوە و هێزە ئەمنییەتییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە. هەروەها، ئەو لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.





