دووشەممە، ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

چالاکێکی ژینگەپارێزی ئیلامی بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوە، نووسەر و چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد بە ناوی "ئیسمائیل حەمیدیان" خەڵکی سراولەی کارزانی شاری ئیلام، بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزاییەکانی شاخی مانشتی ئیلام گیانی لەدەست دا.

٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

دیوانی باڵای ئێران لەژێر گوشاری سپای پاسداران حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی سیاسیی کوردی پشتڕاست کردەوە

دیوانی باڵای وڵات لەژێر گوشاری سپای پاسداران حوکمی لەسێدارەدانی "ئەرسەلان خودکام"، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێی پشتڕاست کردەوە.

٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

ڕێزگرتنی کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستانی لە کارمەندانی گیانبەختکردووی نەخۆشخانەکان

کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوای یەک خولەک چەپڵەلێدان لەسەر سەربانی ماڵەکان بۆ "ڕەشید شێخ ئاغایی" کارمەندی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی بۆکان و "محەممەد یارئەحمەدی" پەرستاری سەقزی کە بەهۆی کۆروناوە گیانیان لەدەست دا،…

٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ماکۆ سێ کۆڵبەری کردە قوربانی

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "بورهان جنکانلو" تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی شاری بازرگان سەر بە ماکۆ، لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

دوایین موڵەت و هەڕەشەی دادستانی گشتی و ئینقلابی سنە لە زیندانییانی هەڵاتووی زیندانی سەقز

محەممەد جەباری دادستانی گشتی و ئینقلابی سنە، دوایین موڵەتی بۆ خۆڕادەستکردنەوەی زیندانیانی هەڵاتووی زیندانی سەقز، هەتا ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوە، ڕاگەیاند.

٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان خوازیاری ئازادیی زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی و دابڕگەی سەرتاسەری بوو

بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان (ڕیکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان) خوازیاری توندوتۆڵگرتنی دابڕگەی سەرتاسەری، دوورکەوتنەوە لە یەکتری، ئازادیی زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی بوو.

٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠