دووشەممە، ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

بەڕێوەبەری کاناڵ تێلگرامیی "شارەکەم پاوە" دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خاکەلێوە، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی "شارەکەم پاوە" بە ناوی "سەعید ئەحمەدی" کوری نەجیم خەڵکی شاری پاوە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

حوکمی زیندانیی چالاکێکی کرێکاری لە دادگای پێداچوونەوەی سنە پشتڕاست کرایەوە

لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنە بە سەرۆکایەتیی "مستەفا تەیاری"، حوکمی زیندانیی "کامران ساختمانگەر"، چالاکی کرێکاریی کورد کە بە ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری لەگەڵ توندترین سزا مەحکووم کردبوو، پشتڕاست کردەوە.

١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

"کوردپا" لە ئامریکا تۆمار کرا

بە ئامانجی بەربڵاوکردنەوەی بیاڤی چالاکییە مرۆڤدۆستانە و زانیاریبەخشەکانمان، "کوردپا" لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکادا تۆمار کرا.

١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

سابیر نادری لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوە، "سابیر نادری"، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری قوروە، پاش ١٨ مانگ ڕاگرتن لە زیندانی ناوەندیی سنە، لە ئەنجامی لێخۆشبوونی نەورۆزیی دەزگای دادوەری، لە زیندان ئازاد کرا.

١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

زیندانییەکی سیاسیی کورد بەهۆی "بەزاندنی سنوور" لە زیندانی ورمێ ئازاد نەکرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوە، "ڕەحیم مەحموودی ئازەر" زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ، بە تۆمەتی "بەزاندنی سنوور" کە بە ٩ مانگ زیندانی حوکم دراوە، لە زیندانی ورمێ ئازاد نەکرا.

١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

دادستانی گشتی و ئینقلابی سنە باسی لە دەسبەسەرکردنی دارێژەی پلانی هەڵاتنی زیندانییانی سەقز کرد

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوە، دادستانی گشتی و ئینقلابی شاری سنە، باسی لە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە ژێر ناوی گەڵالە دارێژەی هەڵاتنی زیندانییانی سەقز، لە شاری بانە لە لایەن پۆلیسەوە کرد.

١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

ساڵی ٩٨ لە ئێران و کوردستان ٣٧ هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری "مین و زندگی"، ٣٧ هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین لە ئێران و کوردستان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا (ساڵی ٩٨) کوژراون و بریندار بوون.

١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠