۲۶ی ڕەزبەری ۱۴۰۵؛ لە بەردەوامیی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەکانی هاوڵاتییانی کورد لە شارەکانی کوردستان، «ئیسماعیل سۆفی‌مینه»، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. کوڕەکەشی لەگەڵ باوکی دەسبەسەر کرا و دوای چەند کاتژمێر ئازاد کرا.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، ۲۶ی ڕەزبەری ۱۴۰۵، «ئیسماعیل سۆفی‌مینه»، هاوڵاتیی ۵۴ ساڵەی خەڵکی مەهاباد، بە هەڵکوتانە سەر ماڵی بنەماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. لە کاتی ئەم دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەیەدا، کوڕە لاوەکانیشی لەگەڵ باوکی دەسبەسەر کرا و دوای چەند کاتژمێر ئازاد کرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەسبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکان لەمباره‌یەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە. هەروەها، ناوبراو لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، دیدار و پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە بێبەش کراوە.