ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "جەعفەر ڕەمەزانی" کوڕی "محەممەد"، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لەو ڕووداوەدا دەستی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "بێهرووز مورادی" کوڕی "میرزرا"، خەڵکی "تازاوا"ی سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا.