عومەر فەقێپوور، زیندانیی سیاسی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، عومەر فەقێپوور، زیندانیی سیاسیی کورد پاش ٢١ ساڵ زیندان، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، عومەر فەقێپوور، زیندانیی سیاسیی کورد پاش ٢١ ساڵ زیندان، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "جەلال نامداری"، خەڵکی کرماشان و "سەعید خالیدی"، کوڕی ئەمین و خەڵکی گوندی "ساتیاری" سەر بە بەخشی باینگانی پاوە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی کرماشان لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا، سەرجەم بە ١٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری…
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوە، کرێکارێکی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی شاری کرماشان، لە کاتی کارکردن بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.
ماوەی دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرزاد سامانی" و "ساکار عەینی"، خەڵکی مەهاباد، بۆ چوارەمین جار درێژ کرایەوە.
بەپێی ناوەندی ئاماری ئێران نرخی بێکاری لە پارێزگای کرماشان لە ساڵی ڕابردوودا، ١٨ لەسەد ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی شەممە ٢١ی خاکەلێوە، ئەفشار فەتحی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زاهیر پەس و پیش (جۆڵا)"، خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە پیرانشار و "ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور"، کوڕی عومەر، خەڵکی پیرانشار، پاش کۆتایی ماوەی زیندانییەکەیان، لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢١ی خاکەلێوە، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بە ناوی "بایەزید ڕەشیدی"، کوڕی ناجی و خەڵکی گوندی "کەلهووڕ" سەر بە ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارەوە جێبەجێ کرا.
ڕۆژی هەینی ٢٠ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەکیم عوسمانی"، تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی ساڵح و خەڵکی گوندی "میراوێ" سەر بە شنۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری ئەو شارە بریندار بوو.
لقی ١ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، لەگەڵ داواکاریی ئازادی بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکیی باپیرە بەرزە، زیندانیی سیاسیی خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە پیرانشار لە زیندانی نەغەدە دژایەتیی کرد.