بانە؛ کۆڵبەرێک لە سنووری "هەنگەژاڵ" بریندار بوو
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەسعوود خزرنژاد"، خەڵکی بۆکان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، بریندار بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەسعوود خزرنژاد"، خەڵکی بۆکان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردان، زینداییەکی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێ بەهۆی ئەوەیکە درەنگ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، لە بێهداریی ئەو زیندانەدا گیانی لەدەست داوە.
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن فەرەجی" تەمەن ٤٤ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "لەنجئاوا"ی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەمید وەیسی"، خەڵکی گوندی "مەیدان تفلی" سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری سەلاس باوەجانی، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردان، بەرزان محەممەدی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای سەوڵاوا، بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردان، مەجلیسی شوڕای ئیسلامی، لە ٧ خاڵدا گەڵاڵەی سزای توندتر و قورستری بۆ ئەو کەسانە کە هاوکاریی وڵاتانی دوژمن وەکوو (ئامریکا و ...) دەکەن، پەسەند کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەحمان کەریمپوور"، خەڵکی گوندی "سوویچ" سەر بە بانە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە بریندار بووە.
سەعدی نەقشبەندی، بەرێوەبەری گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای سنە، ڕایگەیاند: "هەزار و ٧٦٧ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەی پارێزگای سنە، بەهۆی ئاگرکەتنەوە، لە سەرەتای ساڵی ٩٩ هەتا ئێستا، لەنێو چوونە".
کرێکارانی شارەداریی شاری ئابدانانی پارێزگای ئیلام، ماوەی ٥ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو کرێکارانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان، فەرانەک جەمشیدی، چالاکی ژینگەیی و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، ڕەوانەی کانوونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە، کرا.