پێنجشەممە، ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

کرێکارێکی دیکەی کورد بوو بە قوربانیی ڕووداوی کار

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان، کرێکارێکی مەریوانی بە ناوی "یەحیا محەممەدی خانقا" خەڵکی گوندی "دانیکێش" سەر بە سنە، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەچڵ، گیانی لەدەست دا.

٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

شنۆ؛ هاووڵاتییەک پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەعفەر حەسەن‌پوور"، تەمەن ٤٢ ساڵ، کوڕی سەدیق، خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" و دانیشتووی شنۆ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.

٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢١ شنۆ
کوردستان

سێ ڕووداوی هاتوچۆ لە کوردستان، ٣١ قوربانیی لێ کەوتەوە

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردان، بەهۆی پێکدادانی سێ ماشین لە جۆری "سەواریی توندەر"، "مینی‌بوس" و "پێژۆ پارس" لە جادەی سەرەکیی مەریوان، لە سنووری باشماخ، گیانلەدەستدانی جووتیارێک و برینداربوونی ٢٣ کەسی دیکەی لێ کەوتەوە.

١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

زاهیر پەس و پیش بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زاهیر پەس و پیش (جۆڵا)"، خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.

١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

سەقز؛ کوشتنی ژنێکی لاو بەدەستی دەستگیرانەکەی

ڕۆژی سیشەممە ١٨ی جۆزەردان، تەرمی سووتاوی ژنێکی لاو بە ناوی "گوڵاڵە شێخی"، کچی عوسمان و خەڵکی سەقز کە بەدەستی دەستگیرانەکەی کوژرابوو، لە تەنیشت جادەی سەقز ــ سنە سەرەوەتر لە گوندی "چاپانی خوارەوە"، لەلایەن مەئموورانی ئاگاهی دۆزرایەوە.

١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢١ سەقز
کوردستان

پیرانشار؛ زاهیر پەس و پیش، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زاهیر پەس و پیش (جۆڵا)"، خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە پیرانشار، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا.

١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢١ پیرانشار