کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەمید وەیسی"، خەڵکی گوندی "مەیدان تفلی" سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری سەلاس باوەجانی، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست داوە.
ئەو کۆڵبەرە سێ ڕۆژ لەمەوبەر تووشی ئەو ڕووداوە بووە و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی جۆزەردان، تەرمەکەی لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکە دۆزرایەوە.
تەرمی حەمید وەیسی، بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی پاوە کراوە.





