تۆپبارانی خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارنەوە بەردەوامە
لە ماوەی ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ٢٢ و ٢٣ی خەرمانان، تۆپخانەکانی سپای پاسداران خاکی هەرێمی کوردستانیان، تۆپباران کردووە.
لە ماوەی ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ٢٢ و ٢٣ی خەرمانان، تۆپخانەکانی سپای پاسداران خاکی هەرێمی کوردستانیان، تۆپباران کردووە.
فەرەیدوون حامیدی، ئەکتەرێکی کورد، خەڵکی شاری سەقز، خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە دەیەمین فێستیڤاڵی "ڕیورائۆ"ی ئیسپانیا، بۆ فیلمی "زەبح" لە کوردستان بەدەست هێنا.
پەیوەندییە گشتییەکانی دادگوستەریی پارێزگای ورمێ لەمەڕ کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یاسر مەنگووڕی" کوڕی مستەفا خەڵکی شاری پیرانشار، لە زاری بەرپرسی گشتیی ئەو ناوەندە قەزاییە ڕایگەیاند: "یاسر مەنگووڕی لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەدا لە کاتی…
کچە بژاردەیەکی دیواندەریی بە ناوی "مریەم مورادنیا"، توانی خەڵاتی ئەلبۆرز بۆ ساڵی ١٤٠٠ بەدەست بهێنێت.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی زولفی" کوری حەمزە و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ئەو شارەوە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "پەیمان ڕۆستەمی" بە چوار مانگ و ١٠ ڕۆژ زیندان، مەحکووم کرا.
پاش نزیک بە دوو مانگ لە ناڕوونیی چارەنووسی "یاسر مەنگووڕی" ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانان، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بە شێوەی فەرمی بە بنەماڵەی ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە کوڕەکەتان کوژراوە.
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حوسێن دوودکانلوو میلان، شاهۆ ئەحمەدی و زاهیر رووزخوون" خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز"ی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
شەوی یەکشەممە ٢١ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕەسووڵ کەریمی"، کوڕی کەریم و خەڵکی بانە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارەدا، گیانی لەدەست داوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هێمن قەرەداغی"، کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "ئیندرقاش" سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەدا ئازاد کرا.
ژمارەیەک لە نوێنەرانی مەجلسی پارێزگای کرماشان، ناڕەزایەتیی خۆیان لەمەڕ تێکەڵکردنی شیرکەتی پێشگامانی پەرەسەندنی کشتوکاڵ لەگەڵ شیرکەتێکی ئاژەڵداری لە تاران، دەربڕی.