کۆڵبەرێک خەڵکی نۆدشە بەهۆی ڕاوەستانی دڵ گیانی لەدەست دا
شەوی هەینی ٢٦ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شۆکەت قوربانی"، کوڕی عێوەز و خەڵکی گوندی "دزاوەر" سەر بە نۆدشە، بەهۆی ڕاوەستانی دڵ لە کاتی کۆڵبەریدا، گیانی لەدەست داوە.
شەوی هەینی ٢٦ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شۆکەت قوربانی"، کوڕی عێوەز و خەڵکی گوندی "دزاوەر" سەر بە نۆدشە، بەهۆی ڕاوەستانی دڵ لە کاتی کۆڵبەریدا، گیانی لەدەست داوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوەکانی "ڕامین ڕامین"، خەڵکی گوندی "قاڕنێ" سەر بە نەغەدە، پاش کۆتایی لێپرسیەنەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەرمانان، ١٢ سەر ئەسپی کاسبکاران لە ملەی "تەتە"ی هەورامان، کرانە ئامانجی تەقەی هەنگی سنووری و کوژراون.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی خەرمانان، ٢٩ ساڵ بە سەر تێرۆری دوکتورسادق شەرەفکەندی سکرتێری ئەو کاتی حدکا، فەتاح عەبدولی نوێنەری ئەم حیزبە لە ئورووپادا، هومایوون ئەردەڵان نوێنەری حدکا لە وڵاتی ئاڵمان و نووری دێهکوردی چالاکی سیاسی تێدەپەرێ.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران شەریفی"، خەڵکی بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ئەو شارەوە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "پەیمان ڕۆستەمی"، ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەدئەمین قادری"، کوڕی ساڵح، خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "مەڕانـ"ـی ئەو شارەدا، گیانی لەدەست دا.
دوو پارێزگای کوردستان، بەهۆی بەردەوامیی دۆخی نالەباری تۆشبوونی هاووڵاتییان بە کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، ٤٨ کەس لە پارێزگاکانی ورمێ و کرماشان، گیانیان لەدەست داوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانان، ژنێکی کورد بە ناوی "سەیران ئەحمەدی" تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆکاری نادیار هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
پاش سێ ساڵ و سێ ڕۆژ، لە سێیەمین ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی "ڕامین حوسێنپەناهی" زیندانیی سیاسیی کورد، "محەممەد حوسێنپەناهی" ناوسراو بە (خاڵۆ میرزا)، باوکی ئەو زیندانییە سیاسییە ئێعدام کراوە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشیی برادی کاردی (هێواشیی لێدانی دڵ) و دابەزینی زەختی خوێن، بۆ ماوەی چەندین مانگە کە خوازیاری تاوتوێکردنی پزیشکی یاسایی لەمەڕ نەمانی تاقەت و توانای…