هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن قورەیشی" خەڵکی شارستانی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن قورەیشی" خەڵکی شارستانی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شەوی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "دانا ئەحمەدپوور" و "زانا ئەحمەدپوور" کوڕانی ساڵح خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان، شاناز (بێریوان) سادقیفەر، زیندانی سیاسیی خەڵکی ورمێ، پاش ڕەزامەندیی لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە، لەگەڵ داخوازیی ئازادیی مەرجداری ئەو زیندانییە لە زیندانی ورمێ، ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان، کەیوان مینوویی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فاروق نیکپەی" کوڕی لەتیف خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بە دانانی بارمتە، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دیاکۆ تارا" کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی "کێلەسیپان" سەر بەبەخشی "لاجانـ"ـی پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "میرسوڵتان ئەمیری" خەڵکی شاری شنۆ، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کرماشان لە وتووێژێکدا، لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیسنا" باسی لە کوژرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک کرد کە لەلایەن زاوا پێشووکەیانەوە، کوژراون.
خەدیجە مەهدیپوور، زیندانیی سیاسی لە زیندانی ئیلام تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
میلاد ڕۆستەمی، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی، کە بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بە سەختی پێکرابوو، ڕەوانەی نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی کرماشان کرا.