هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار دەسبەسەر کرا
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەریم پوورمحەممەد"، کوڕی "عەلی" و خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەریم پوورمحەممەد"، کوڕی "عەلی" و خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانبار، ژنێکی لاو بە ناوی "زارا سابیری"، کچی "سوڵتان"، خەڵکی گوندی "قونی" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی مامۆستا "محەممەدمیرزا ڕەحمانی" و "بورهان کەمانگەر"، خەڵکی کامێران، پاش دەسبەسەرکرانیان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کران.
شەوی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەز، ژن و مێردێکی لاو بە ناوەکانی "پوریا جەوادی" و "مریەم حەق گوو"، خەڵکی بەخشی کارزان سەر بە شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
لە گرتە ڤیدیۆیەکی یەک خولەکیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاو بووەتەوە، شارەداری بە هاوکاریی هێزە ئینتزامییەکان، هێرشیان کردبووەوە سەر گوندی "سەراوقامیشـ"ـی شاری سنە و دەستیان بە ڕووخاندنی خانەباغی جووتیارانی ئەو گوندە کردبوو کە ئەمەش…
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم عەبدوڵڵاهی"، خەڵکی سەقز و دانیشتووی پێنجوێنی کوردستانی باشوور، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانبار، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ لە دێهلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام گیانی لەدەست دا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیروان قوربانی"، خەڵکی کامیاران، پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا.
بەڕێوەبەری پزیشکیی یاسایی پارێزگای سنە لە وتووێژێکدا، لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی "فارس" ڕایگەیاندووە: لە ماوەی ٨ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٢٣ کرێکار لە ئاستی پارێزگای سنە، بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار و گیانیان لەدەست داوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران باسی لە پشتڕاستکردنەوەی "قیساسـ"ـی زیندانییەک بە ناوی "ئەکبەر عەباسپوور مەراغە" کە هەنووکە لە زیندانی سنەدایە، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە کرد.