پزیشکێک بە شێوەی گوماناوی لە نەخۆشخانەی سنە گیانی لەدەست دا
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بانەمەڕ، یەکێک لە پزیشکەکانی نەخۆشخانەی "تەوحید"ی سنە، بە ناوی "دوکتۆر محەممەد سادق واحیدی" بە شێوەی گوماناوی لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بانەمەڕ، یەکێک لە پزیشکەکانی نەخۆشخانەی "تەوحید"ی سنە، بە ناوی "دوکتۆر محەممەد سادق واحیدی" بە شێوەی گوماناوی لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەست دا.
بڕیاری دەسبەسەریی کاتیی "کەیوومەرس لەتیفی" مامۆستای زمانی کوردی، کە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە، بۆ ماوەی دوو حەوتوو درێژ کرایەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بانەمەڕ، سەربازێک بە ناوی "عادڵ قوربانی" کوڕی "عەلی" و خەڵکی شاری ماکۆ، بەهۆی تەقینەوەی مین لە پادگانی لەشکری ٢٨ی پیادەی کوردستان، گیانی لەدەست دا.
"سوهەیلا حیجاب" زیندانیی سیاسیی کورد لە بەندی ژنانی کانوونی چاکسازی و پەروەردەی کرماشان، لە نامەیەکدا ڕوو لە سەرکۆماری ئێران باس لە کێشە و گوشار بۆ سەر خۆی لەلایەن مەئموورانی زیندان دەکات و دەڵێت: "بە جۆڕێک لەگەڵ من هەڵسووکەوت دەکرێت بەو…
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "لەیلا ئیبراهیم نادری" کچی عومەر خەڵکی گوندی "سۆغالوو"ی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ٣ی بانەمەڕ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئیحسان کەرەمی" خەڵکی شاری سەلاسیباوەجانی لە سنووری نەوسوود پێکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی بانەمەڕ، "گوڵاڵە مورادی" هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار، پاش ساڵێک و ٧ ڕۆژ دەسبەسەری بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
فواد عینایەتی یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵی (پارکی نەورۆز) سنە، هێشتا لە زیندانی ناوەندیی شاری سنەدایە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئیسماعیل سەبۆکڕوو" خەڵکی شاری ڕوانسەر، به گوللـەی ساچمەیی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شووشمێ بریندار کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١ی بانەمەڕ، سێ کۆڵبەر خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و کامێران، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری شووشمێ بریندار بوون.