ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئیسماعیل سەبۆکڕوو" خەڵکی شاری ڕوانسەر، به گوللـەی ساچمەیی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شووشمێ بریندار کرا.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی ئەو کۆڵبەرە، لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە تەقەیان لێ کردبوون.
ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی بانەمەڕ، سێ کۆڵبەر خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و کامێران، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری شووشمێ بریندار کرابوون.





