ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "لەیلا ئیبراهیم نادری" کچی عومەر خەڵکی گوندی "سۆغالوو"ی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

ئەو ژنە بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کراوە.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوە، لەیلا ئیبراهیم نادری بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە شاری پیرانشار کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندی ژنان لە زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد بە دەست نەهاتووە.