شەممە، ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

محەممەدڕەسووڵ ئەلیاسی بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ڕۆژی سێشەممە ٣ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدڕەسووڵ ئەلیاسی" تەمەن ٢٧ ساڵ کوڕی محەممەدتاهیر خەڵکی شاری پیرانشار، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی…

٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

هاتوچۆکردن لە سنووری پاوە قەدەغە کرا

کاناڵە تێلێگرامییە خۆجێییەکانی شاری پاوە بڵاویان کردووەتەوە کە لە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، هاتوچۆکردن لە سنووری پاوە هەتا کاتێکی نادیار قەدەغە کراوە.

٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری "تەتە" بریندار بوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مادێح کەریمی" خەڵکی گوندی "بڵبەر" و دانیشتووی شاری مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری "تەتە"ی هەورامان بە سەختی بریندار بوو.

٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

یووسف ئەمینی بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

ڕۆژی سێشەممە ٣ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف ئەمینی" تەمەن ٥٢ ساڵ خەڵکی گوندی "گورگاوێـ"ـی شاری شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
کوردستان

کوژرانی لاوێکی کوردی دانیشتووی قەرچەکی تاران لەلایەن چەند تورکێکەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بانەمەڕ، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵە بە ناوی "قاسم حەیدەری" کوڕی عەلی خەڵکی شاری ئابدانانی ئیلام و دانیشتووی قەرچەکی شاری تاران، لەلایەن چەند کەسێکی بە ڕەگەز تورکەوە کوژرا.

٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢