پزیشکێک لە شاری ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ڕۆژی هەینی ٦ی جۆزەردان، پزیشكێک بە ناوی "نگین ئیبراهیمزادە" کچی مەنسوور خەڵکی گوندی "گونبەد" سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ، پاش هەوڵدان بۆ خۆکوژی گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی هەینی ٦ی جۆزەردان، پزیشكێک بە ناوی "نگین ئیبراهیمزادە" کچی مەنسوور خەڵکی گوندی "گونبەد" سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ، پاش هەوڵدان بۆ خۆکوژی گیانی لەدەست دا.
پاش داڕووخانی بینای مێترۆپۆلی شاری ئابادان کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٨ هاووڵاتی، لەو ٢٨ کەسە پێنج کەسیان خەڵکی شارەکانی شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان و شاری ئاسمانئاوای پارێزگای ئیلامن.
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی جۆزەردان، فەرهاد مەعرووفی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێـ"ـی شاری شنۆ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە، دەسبەسەر و بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولواحید عەباسیزادە" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکی لە زیندانی بانە ئازاد کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی جۆزەردان، "عەزیز قادرتاج" مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی گوندی "نەرزیوێـ"ـی شاری شنۆ، پاش بانگهێشتکرانی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕێبوار چارکداری" پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی شنۆ، دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە شاری سەرپێڵزەهاو هۆشدارییان بە بەڕێوەبەرانی کاناڵە تێلگێرامییەکانی ئەو شارە دا کە لە بڵاوکردنەوەی وێنە و هەواڵی هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراوی ناڕازی بە گرانی، خۆیان ببوێرن.
هاووڵاتییەک بە ناوی "شلێر ئەحمەدی" کچی مستەفا خەڵکی گوندی "قزڵقۆپیـ"ـی شاری مەهاباد، هەروا لە زیندانی ورمێدا ڕاگیراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، مەحیەدین ئیبراهیمی زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام خەڵکی شاری شنۆ، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی ورمێ.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی "ئازادە ئیبراهیمی" کچی عەسکەر خەڵکی ورمێ، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.