بەردەوامیی دەسبەسەریی هاووڵاتییەکی بۆکانی لە یەکێک لە گرتنگەکانی ورمێ
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف مام قادری" خەڵکی شاری بۆکان، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ دەسبەسەرە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف مام قادری" خەڵکی شاری بۆکان، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ دەسبەسەرە.
ڕۆژی سیشەممە ٢١ی پووشپەڕ، دوو ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی "مریەم" (دایک) و "ڕووناهی خودایی" (کچ) خەڵکی گوندی "کوران" سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕ، سۆران شەریفی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی ئەو شارە ئیزنی مەرەخەسیی پێ درا.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی بۆ پشتیوانی لە مامۆستا "یوونس نەوخا" لە بەر دەرگای" ناوەندی گەورەی ئیسلامی " شاری پیرانشار لەگەڵ بەرپرسی ئەم ناوەندە کۆ بوونەوە.
هێمن مام قادری خەڵکی بۆکان لە زیندانی ورمێ کە لە کاتی دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بریندار کرابوو پێویستیی بە چارەسەری پزیشکیی هەیە.
سەرەڕای درێژکردنەوەی دەسبەسەریی "ئومید شامحەممەدی، هیوا قورەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە"، چوار چالاکی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- دیواندەرە، هێشتا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، هەشت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "جەعفەر زەریفی، محەممەد مەحموودزادە، زانا مێهری، هادی مەحموودی، ئارام ساڵحپوور، ڕەحمان ساڵحپوور، مێهدی نەوروزی و ئەحمەد حوسێنپوور" خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە…
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕ، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی "شێروانە"ی کامێران، ٢٠ هێکتار لە گەنمی جووتیاران سووتا.
شەوی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئاکۆ تەڵایی" خەڵکی گوندی "مەرخوز"ی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "کێلە"ی بانە، بە سەختی پێکرا.
شەوی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەیووب جەوانپوور" خەڵکی شاری سەقز، لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "کێلە"ی بانە، بریندار کرا.