ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕ، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی "شێروانە"ی کامێران، ٢٠ هێکتار لە گەنمی جووتیاران سووتا.
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە گوندی "شێروانە"ی کامێران ڕووی داوە کە خەسارێکی بەرچاوی بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و زەوییەکانی ئەو گوندە گەیاندووە.
هەتا ئێستا هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ڕوون نەبووەتەوە.
گوندی شێروانە لە بەخشی ناوەندیی شاری کامێران هەڵکەوتووە و بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٣٨٥، حەشیمەتی ئەو گوندە ١٠١٩ کەس و لە ٢٣٣ خانەوار پێک هاتووە.





